ترەمپ پشکنەری گشتی وەزارەتی دەرەوە لەکارەکەی دوردەخاتەوە
ئەمرۆ شەممە، ستیڤ لینیک پشکنەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترمپەوە لەسەر کارەکەی لابرا.
لە بەیاننامەیەکدا لەسەر کارلابردنی ستیڤ لینیک، پشکنەری گشتی لەلایەن ترەمپەوە پشتراست کراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر کارلابردنی ستیڤ لینیک، پشکنەری گشتی ئەو وەزارەتەی لەلایەن ترەمپەوە پشتراست کردوە.
چیتر ستیڤ لینیک شیاو نیە بۆ پۆستی پشکنەری گشتی و جێگای لێرابینین نیە
لە بەیاننامەکەدا هاتوە" سەرۆک ترەمپ پێی وایە، چیتر ستیڤ لینیک شیاو نیە بۆ پۆستی پشکنەری گشتی و جێگای لێرابینین نیە".
ستیڤ لینیک سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوە لە مایک پۆمپیۆ
چەند کاتژمێرێک دوای هەواڵی لەسەر کارلابردنی لینیک، لیژنەی کاروباری دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ستیڤ لینیک سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوە لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پێگەکەی خستوەتە پاڵی.
ئیلیۆت ئەنگێل، ئەندامی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لایخۆیەوە ئیدانەی لەسەر کارلابردنی لینیک-ی کرد لەلایەن ترەمپەوە و بە "پاراستنی نایاسایی دۆستە نزیکەکانی خۆی" ناوی برد.
خەندان
