له ئێران له هه‌زار و 757 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ ی چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 35 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 937 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 757 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 118 هه‌زار و 392 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 93 هه‌زار و 147 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
