رۆحانی: قۆناغی مه‌ترسیداری كۆرۆنامان تێنه‌په‌ڕاندوه
سه‌رۆك کۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی قۆناغی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنای تێنه‌په‌ڕاندوه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشبون ده‌چێت و له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان دیراسه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده ئاینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران له وتارێكیدا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاتەکەی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌نگاوی باش به‌ئاڕاسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نراوه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه ماون و قۆناغی مه‌ترسیداریان تێنه‌په‌ڕاندوه، كارئاسانیشیان بۆ كاروباری هاوڵاتیان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان كردوه.
به‌راورد به‌ماوه‌كانی رابردوی سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبون ده‌چێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌راورد به‌ماوه‌كانی رابردوی سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبون ده‌چێت، چه‌ندین پێداویستی و ئامێری ته‌ندروستی پێویستیشیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه.
رۆحانی باسی لەوەشکردوە، به‌رده‌وامی به‌جێبه‌جێكردنی پلانی رێگریكردن له‌كۆبونه‌وه و رێكاره‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزی ده‌ده‌ن، تا به‌ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
له دوای مانگی ره‌مه‌زان، دیراسه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده ئاینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن، سه‌رۆكی ئێران ئاشكرایكردوه، "له دوای مانگی ره‌مه‌زان، دیراسه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده ئاینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی ئێران، 116 هه‌زار و 635 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، شه‌ش هه‌زار و 902 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، 91 هه‌زار و 836 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان
