ئەمریکا بە مەرج هاوکاریی تەندروستیی جیهانی دەکاتەوە

ئەمریکا بە مەرج هاوکاریی تەندروستیی جیهانی دەکاتەوە


ئەمریکا بە مەرج هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکاتەوە و پەیامێک بۆ بەڕێوەبەری رێکخراوەکە دەنێرێت.

لە پەیامەکەیدا، کە تۆڕی هەواڵیی (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، رەزامەندیی لەسەر دووبارە هاوکاریکردنەوەی تەندروستیی جیهانی دەدەن.

پەیامەکەی ئیدارەی ئەمریکا بۆ تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نێردراوە و تێیدا مەرجی ئەمریکا خراوەتە روو، کە بریتییە لەوەی ئەمریکا بە هەمان ئەو بڕەی چین هاوکاریی رێکخراوەکە دەکات، هاوکاری بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە مانگی رابردوو بەهۆی ئەوە پێیوابوو رێکخراوەکە بە ئەرکی خۆی لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی پەتای کۆرۆنا هەڵنەستاوە، هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ تەندروستیی جیهانی راگرت.











باسنيوز
Top