تره‌مپ: كار له‌سه‌ر 14 ڤاكسین ده‌كه‌ین و هاوكارده‌بین له بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان
ئه‌مشه‌و هه‌ینی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیداره‌كه‌ی له هه‌وڵی بێوچاندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوت-ی كۆرۆنای نوێ و ده‌یه‌وێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ و زوتریش بگاته ئه‌نجام.
رونیشیكرده‌وه، ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مریكا له‌ئێستادا به‌جددی كار له‌سه‌ر 14 جۆر ڤاكسین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان لیسته‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ كاریگه‌رترینیان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دروست.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نییه سه‌رجه‌م بژارده سه‌ره‌كییه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌به‌ربهێنێت، جه‌ختیشیكرده‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان هاوكارده‌بێت له دابه‌شكردنی هه‌ر ڤاكسینێك ئه‌گه‌رهه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ش به‌رهه‌می بهێنێت.
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبو، پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڤاكسینی سه‌ركه‌وتو دژ به كۆرۆنا بدۆزێته‌وه و مه‌وداكه‌شی هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ دیاریكردوه.
خه‌ندان
