وه‌زیری ته‌ندروستی بڕازیل ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری ته‌ندروستی بڕازیل بڵاویكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مڕۆ نیلسۆن تیتش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی كردوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بارودۆخی ته‌ندروستی و زۆری بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نیلسۆن تیتش ماوه‌ی مانگێكه پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌رگرتوه
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نیلسۆن تیتش له پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی بڕازیل له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه و وڵاته‌كه‌شی له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین ژماره‌ی توشبوان به‌كۆرۆنای تۆماركردوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی بڕازیل، كێشه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ جایر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌بوه له‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕازیل به‌شه‌شه‌م وڵاتی جیهان داده‌نرێت كه زۆرترین ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه
بڕازیل به‌شه‌شه‌م وڵاتی جیهان داده‌نرێت كه زۆرترین ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه به‌جۆرێك گه‌یشتوه‌ته 208 هه‌زار و 31 توشبو، هه‌روه‌ها 14 هه‌زار و 267 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا 79 هه‌زار و 479 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان
