ناتانیاهۆ: با منداڵان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌

ناتانیاهۆ: با منداڵان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا منداڵان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌كانیان.

ناتانیاهۆ گوتیشی: ته‌نیا له‌و شوێنانه‌ی بوونه‌ته‌ پێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جارێ قوتابخانه‌كان به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: منداڵان له‌ پۆلی چواری سه‌ره‌تایی به‌ دواوه‌ با كه‌مامه‌ ببه‌ستن و ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ قوتابخانه‌كان بكرێت.

تا ئه‌مڕۆ له‌ ئیسرائیل 16 هه‌زار و 579 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 265 كه‌سیش به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌شێك له‌ قوتابخانه‌كانی ئیسرائیل كراونه‌ته‌وه‌، ره‌چاوی ئه‌وه‌ كراوه‌، هه‌ر پۆلێك له‌ 15 قوتابی زیاتری تێدا نه‌بێت.











K24
Top