ترەمپ هەڕەشەیەکی تووند لە چین دەکات
ماوەیەکە کۆشکی سپی هەڕەشەی سزا و ئابڵووقە سەپاندن لە چین دەکات؛ ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار دەکات، رێگای داوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوببێتەوە و زانیارییەکانی لەوبارەوە شاردووەتەوە.
مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت، چین ئامادە نییە زانیارییەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهان ئاشکرا بکات.
لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ لە نوێترین لێدوانی رایگەیاند، زۆر شت هەیە کە ئێمە بتوانین بیکەین. وەکو پچڕانی هەموو پەیوەندییەکان.
دەشڵێت، بەمجۆرە ئێمە 500 ملیار دۆلار قازانج دەکەین، چونکە من دەمێکە وتوومە، چین و زۆر وڵاتی دیکە هەمیشە ئەمەریکا "دەڕوتێنەوە".
لە بەرامبەردا چین دەڵێت، هەر هەنگاوێک دژمان بنرێت، وەڵامی خۆمان دەبێت، رەتیشی دەکاتەوە، بەمەبەست ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیهان بڵاوکردبێتەوە.
ئەمەریکا یەکێکە لە قوربانییە سەرەکییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تاوەکو ئێستا، 86 هەزار و 100 کەس لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
K24 –
