گفتوگۆكانی نێوان لوبنان و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەسپێدەكات
گفتوگۆکانی نێوان رێکخراوەکە و لوبنان لە چوارچێوەیەکی گشتگیردا دەستیپێکردوە بۆ هاوکاری لوبنان لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە دوشەممەی رابردوەوە گفتوگۆکانی نێوان رێکخراوەکە و لوبنان لە چوارچێوەیەکی گشتگیردا دەستیپێکردوە بۆ هاوکاری لوبنان لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و تەندروستی ئەو وڵاتە".
هاوکات ئەوەشی راگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوشدا گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبێت".
هیواخوازین لە چەند رۆژی داهاتوشدا گفتوگۆکانیان زیاتر بنیاتنەرانە بێت
لەلایەکی دیکەوە غازی وەزنی، وەزیری دارایی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئێمە لەکەشی بەڕێوەچونی گفتوگۆ بەراییەکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رازین و هیواخوازین لە چەند رۆژی داهاتوشدا گفتوگۆکانیان زیاتر بنیاتنەرانە بێت".
مانگی رابردو لوبنان بە فەرمی داوای 10 ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گەورەترین قەیرانی دارایی ئەو وڵاتە لەدوای ساڵی 1990ەوە.
خەندان
