ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە چوار ملیۆن و 428 هەزار و 981 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان هەیە بریتین لە؛
- ئەمریکا، یەک ملیۆن و 430 هەزار و 348 کەس
- ئیسپانیا 271 هەزار و 95 کەس
- رووسیا، 242 هەزار و 271 کەس
- بەریتانیا، 229 هەزار و 705 کەس
- ئیتاڵیا، 222 هەزار و 104 کەس
- فەرەنسا، 178 هەزار و 60 کەس
- ئەڵمانیا، 174 هەزار و 99 کەس
- تورکیا، 143 هەزار و 114 کەس
- ئێران، 112 هەزار و 725 کەس
- چین 82 هەزار و 929 کەسە
- بەلجیکا، 53 هەزار و 981 کەس
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، زۆرترین ژمارەی مردووان لەم وڵاتانەیە؛
- ئەمریکا، 85 هەزار و 197 کەس
- بەریتانیا، 33 هەزار و 186 کەس
- ئیتاڵیا، 31 هەزار و 106 کەس
- ئیسپانیا، 27 هەزار و 104 کەس
- فەرەنسا، 27 هەزار و 74 کەس
بەلجیکا، هەشت هەزار و 843 کەس
- ئەڵمانیا، حەوت هەزار و 864 کەس
- ئێران، شەش هەزار و 783 کەس
- چین، چوار هەزار و 633 کەس
- تورکیا، سێ هەزار و 952 کەس
- رووسیا، دوو هەزار و 212 کەس
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، یەک ملیۆن و 665 هەزار و 570 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنيوز
