سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن شەڕێکی فراوان دژی حکوومەتی یەمەن بەرپا دەکەن

سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن شەڕێکی فراوان دژی حکوومەتی یەمەن بەرپا دەکەن
فەرماندەی سەربەخۆخوازانی باشووری یەمەن داوای شەڕێکی فراوان دژی حکوومەتی یەمەن، دەکەن.

لیوا ئەحمەد سەعید بن برێک، سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانیی ئەنجوومەنی کاتیی باشووری یەمەن لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین لە پارێزگای ئەبیەن کۆ بوونەتەوە و بە نیازن هێرش بکەنە سەر سەربەخۆخوازەکان.

لیوا ئەحمەد سەعید بن برێک داوای لە عەشیرەتە سەربەخۆخوازەکانی باشووری یەمەن کردووە خۆیان بۆ هێرشێکی فراوان بۆ سەر هێزەکانی ئیخوان و حکوومەتی یەمەن لە رۆژی پێنجشەممە 14-5-2020، ئامادە بکەن.

شەوی شەممە 25-4-2020، لە بەیاننامەیەکدا، ئەنجوومەنی ئینتیقالیی باشووری یەمەن باری لەناکاوی لە پارێزگاکانی باشووری وڵات و حوکمی خۆجێی باشووری یەمەنی راگەیاند.

لە 22-5-1990، هەردوو کۆماری یەمەنی دیموکراتیی میللی (باشوور)، کە سەر بە بەرەی سۆسیالیستیی جیهان بوو و کۆماری عەرەبیی یەمەن (باکوور)، کە سەر بە بەرەی رۆژئاوا بوو، رێککەوتن لەسەر یەکگرتن و ناوی ولاتە نوێیەکە بووە کۆماری یەمەن.












باسنيوز



Top