ئەمریكا بۆ توركیا: ئەگەر S400 لە ڕووسیا بكڕن كێشەكانمان تەشەنە دەكەن

ئەمریكا بۆ توركیا: ئەگەر S400 لە ڕووسیا بكڕن كێشەكانمان تەشەنە دەكەن
نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، توركیا ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمریكا تا ئێستاش دژی ئەوەیە مووشەكی بەرگریی S400 لە رووسیا بكڕن، چونكە ئەم هەنگاوە وا دەكات كێشەی نێوان توركیا و ئەمریكا تەشەنە بكات.

جێمس جێفری نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، لە كاتی بەشداریكردنی لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لە پانێڵێكی (ئەنیستیتیۆی هودسۆن)، باسی لە بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد، هەروەها پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمریكاش بەشێكی تری قسەكانی بوو.

ئەو باسی لە باشی پەیوەندیی نێوان توركیا و ئەمریكا كرد، بەتایبەت لەبارەی لیبیا و قەفقاسیا و دەریای رەش و سووریا، بەڵام نەیشاردەوە تا ئێستا لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگریی S400 ناكۆكییان لەگەڵ تورکیا هەیە.

ئەو ئاماژەی دا، ئەگەر توركیا داكۆكی بكات لە كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 ئەوكات كێشەكانی لەگەڵ ئەمریكا تەشەنە دەكات، بەتایبەت لەڕووی سەربازییەوە تووشی كێشە دەبێت و ئەمریكا لە هەندێك بەرنامەی سەربازی دەیهێنێتە دەرەوە.

جێمس دانی بەوەشدا نا كە رووسیا لە سیاسەتی سووریادا زۆر سەركەوتوو بووە و یەكێكە لەو وڵاتانەی توانی بە سەركەوتوویی لێی بچێتە دەرەوە، ئەویش بەهۆی پشتگیریكردنی حكوومەتی بەشار ئەسەد و ئێران.











باسنيوز



Top