له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 408 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 13/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 408 هه‌زار و 636 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 385 هه‌زار و 834 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 83 هه‌زار و 425 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 296 هه‌زار و 746 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
