مایك پۆمپیۆ سەردانی ئیسرائیل دەکات
مایک پۆمپیۆ بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ناتانیاهۆ لەبڕیاری داگیرکردنی بانکی رۆژئاوای فەلەستین بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوت
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی پشتیوانیکردنی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبڕیاری داگیرکردنی بانکی رۆژئاوای فەلەستین بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوت.
سەردانەکەی پۆمپیۆ هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت
سەردانەکەی پۆمپیۆ هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی و زیادبونی فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەری بەهۆی پێداگیری لەداگیرکردنی بانکی رۆژئاوا.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش راگەیاندنی پلانی چارەسەری سەدە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمانگی کانونی دوەم یەکەم سەردانی بەرپرسانی ئەمریکایە بۆ ئەو وڵاتە.
خەندان
