له ئێران هه‌زار و 481 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ ی دووشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 48 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 733 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 481 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 110 هه‌زار و 767 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 88 هه‌زار و 357 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسيوز
