ئەردۆگان وادەی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەدی ئیلیسۆ رادەگەیەنێت

 ئەردۆگان وادەی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەدی ئیلیسۆ رادەگەیەنێت
حکومەتی تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستکردن بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی ئیلیسۆ، کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵات و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزە لەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.

تورکیا لە هەفتەی داهاتودا دەستدەکات بە خستنەکاری یەکەمین تۆڕباینی بەنداوی ئیلیسۆ لە سەر روباری دیجلە کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە


رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی لەمیانەوی وتارێکدا لەبەردەم کۆمەڵانی خەڵکی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا لە هەفتەی داهاتودا دەستدەکات بە خستنەکاری یەکەمین تۆڕباینی بەنداوی ئیلیسۆ لە سەر روباری دیجلە کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە".

ئەو بەنداوە یەکێک دەبێت لە پڕۆژە هەر گەورەکانی وڵاتەکەی لە بواری ئاودێری و بەرهەمهێنانی کارەبادا


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەنداوە یەکێک دەبێت لە پڕۆژە هەر گەورەکانی وڵاتەکەی لە بواری ئاودێری و بەرهەمهێنانی کارەبادا.

لە ساڵی 1997 حکومەتی تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر دروستکردنی بەنداوی ئیلیسۆ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای ناوچەکە، بەڵام بەهۆی دروستکردنی ئەو بەنداوە ئاوی 199 گوندی عێراق بڕاو و 80 هەزاری دانیشتوی ئەو گوندانەی سەرگەندانکرد، نێگەرانی دەسەڵاتدارانی عێراقی لێکەوتەوە لەبارەی کەمبونەوەی ئاوی روباری دیجلە لە وڵاتەکەدا.

بە بەرهەمهێنانی کارەبا لەو بەنداوەدا، دەبێت بە چوارەمین گەورەترین بەنداو لە تورکیا کە توانای بەرهەمهێنانی 1200 مێگاوات کارەبای هەیە.




خەندان
Top