له ڕووسیا 107 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/5/2020، له ڕووسیا 10 هه‌زار و 899 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 232 هه‌زار و 243 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه 11 هه‌زار و 656 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 107 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار 116 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 43 هه‌زار و 502 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
