قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ لە توركیا راگەیەندرا

 قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ لە توركیا راگەیەندرا

ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا، رەجەب تەئیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ماوەی چوار رۆژ و لە 16ی ئایار تا 19ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

ئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ وەزیرانی کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتەدا کۆبوەوە

رەجەب تەیب ئەردۆگان، ئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ وەزیرانی کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتەدا کۆبوەوە و دوابەدوای کۆبونەوەکەش کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری چەند رۆژێک بەر لە جەژنی رەمەزان و لە16 تا 19 ی ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێتەوە

ئەردۆگان وتی" قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری چەند رۆژێک بەر لە جەژنی رەمەزان و لە16 تا 19 ی ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێتەوە".
کەسانی سەرو 65 ساڵ مانگە بڕی 672 لیرە وەردەگرن
وتیشی" ئەو هاوڵاتیانەمان کە تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵەوەیە و هیچ موچەیەکیان لە حکومەتەوە بۆ نەبڕاوەتە مانگە بڕی 672 لیرە وەردەگرن".

ئاماژەشی بەوەدا، ئەو کەسانەی بەتەمنن بۆ دابینکردن شتومەکی جەژن رێکەوتی 17ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەرۆ تا 5:00 ی ئێوارە دەتوانن بچنە دەرەوە، کەسانی دیکەش 20 و 22 مانگ بۆیان هەیە بچنە دەرەوە.

"خۆمان فریای خۆمان دەکەوین، وەک میلەتی تورک توانیمان لەم رۆژە سەختانەدا بەرخۆدان بکەین و فریای خۆمان بکەوین" ئەردۆگان وای وت.




خەندان
Top