رۆژنامەنووسێكی ناسراوی تورکیا: تورکیا بۆ دوای کۆرۆنا خۆی ئامادە دەکات

رۆژنامەنووسێكی ناسراوی تورکیا: تورکیا بۆ دوای کۆرۆنا خۆی ئامادە دەکات
ئەو نووسەرە كە زۆر نزیكی ئەردۆغانە، لە رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئەردۆغان خەریكی ئامادەكردنی سیناریۆیەكی تازەیە بۆ دوای كۆرۆنا، ئەو سیناریۆیەش پەیوەندی بە سیاسەتی ناوخۆیی توركیاوە نییە، بەڵكوو پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوە هەیە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەنووسێت: "دونیای دوای كۆرۆنا زۆر جیاواز دەبێت، ئەو جیاوازییەش وا دەكات دونیا سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوە، بۆیە ئەردۆغان دەیەوێت توركیا رۆڵی هەبێت".

باسی لەوەش كردووە، لەسەر مێزی دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی دونیا دوای كۆرۆنا، ئەردۆغان دەیەوێت توركیا كورسییەكی هەبێت.












باسنيوز






Top