له ئێران هه‌زار و 383 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 51 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 640 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 383 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 107 هه‌زار و 603 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 86 هه‌زار و 143 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
