جۆنسن پێنج هەنگاو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دیاریدەکات

 جۆنسن پێنج هەنگاو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دیاریدەکات
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سیستمێکی ئاگادارکردنەوە پێش بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی وڵات رادەگەیەنێت، کە لەپێنج هەنگاو پێکدێت و بەوەش دۆخی هەستیاری وڵاتەکەی لە قۆناغی چوارەوە بۆ قۆناغی سێ دادەبەزێنێت.

بریتانیا سیستمێکی ئاگادارکردنەوە پێش بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی وڵات رادەگەیەنێت


بەپێی میدیاکانی بریتانیا، سبەی دوشەممە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سیستمێکی ئاگادارکردنەوە پێش بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی وڵات رادەگەیەنێت، کە لەپێنج هەنگاو پێکدێت، بەوەش دۆخی هەستیاری وڵاتەکەی لەقۆناغی چوارەوە بۆ قۆناغی سێ دادەبەزێنێت.

دروشمی "لە ماڵەوە بمێنەرەوە" دەگۆڕێت بۆ دروشمی "ئاگاداربە، کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکە و ژیانت بپارێزە"


بەپێی زانیارییەکان، جۆنسن دروشمی "لە ماڵەوە بمێنەرەوە" دەگۆڕێت بۆ دروشمی "ئاگاداربە، کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکە و ژیانت بپارێزە" ئەوەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بچوک بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا.

بڕیاری پێنج هەنگاوی ئاگادارکردنەوەکە لەلایەن ناوەندی ئاسایشی بایۆلۆجییەوە بەڕێوەدەبرێت و رێژەی توشبونی کۆرۆنا بەپێی کاتی ئێستا دیاریدەکات و بڕیاردەکات، کە بۆ قۆناغی ئێستا چۆن دەستبە کەمکردنەوەی رێکاری دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بکرێت.

سیستمی پێنج هەنگاو لەرەنگی سەوزەوە بۆ سور دەستپێدەکات بەپێی قۆناغەکە و بەوەش دەردەکەوێت، کە لەچوار قۆناغی دیاریکردنی مەترسییەکانی دۆخی تەندروستی بریتانیا یەک هەنگاو دێتەخوارەوە.








خەندان
Top