له ڕووسیا زیاتر له 11 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/5/2020، له ڕووسیا 11 هه‌زار و 12 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 209 هه‌زار و 688 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه 10 هه‌زار و 817 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 88 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌زار و 915 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 34 هه‌زار و 306 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
