له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 347 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه 10/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 347 هه‌زار و 310 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 322 هه‌زار و 163 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 80 هه‌زار و 37 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 238 هه‌زار و 80 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
