ترەمپ بۆ سعودییە: پابەندین بەپاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانەکانمان
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سعودیه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه مێژویی و ستراتیژیهكیانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌ئاستێكی باڵا كرده‌وه.
هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناوچه‌كه
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیان لهسهرئهوهكردوهتهوه، هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌لمان بن عهبدولعهزیزرایگهیاندوه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری سیاسی ته‌واو له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌ره‌چاوكردنی ده‌ستپێشخه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاراسته‌ی راگرتنی شه‌ڕ.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندوه، پابه‌نده به‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و ئاسایش و ئه‌منیه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ناوچه‌كه، رێگه له‌هه‌ر تێكچونێكی بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌گرێت، هاوكات وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات.
لهراگهیهندراوێكیشدا، جود دیر وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه، رێكه‌وتن له‌نێوان پاشای سعودیه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا كراوه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری بازاڕی وزه‌ی جیهانی، جه‌ختیشیان له‌خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردولا كردوه‌ته‌وه".
خەندان
