وەزیری ئابوری ئەڵمانیا : دەمانەوێت ئەوروپا بگاتە قۆناغێک کە پشت بە وڵاتانی دیکە نەبەستێت
پێتەر ئاڵتمایەر، وەزیری ئابوری ئەڵمانیا بە رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەلماندی کە پێویست دەکات ئەوروپا بگاتە قۆناغێک کە پشت بە وڵاتانی دیکە نەبەستێت و وڵاتانی ناو یەکێتییەکە هەماهەنگی نێوانیان بەهێزتر بکەن، "کاتێک ئێمە لە مانگی تەمموزدا سەرۆکایەتی خولی یەکێتی ئەوروپا وەردەگرین بە بەرپرسیاریەتییەوە هەوڵی ئەوروپایەکی چالاک کە هەماهەنگی نێوامان بەهێزتر بکات، دەخەینەگەڕ".
پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لە بەرهەمهێنان و پێداویستییە پزیشکییەکاندا پشت بە وڵاتانی نائەوروپی نەبەستن
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لە بەرهەمهێنان و پێداویستییە پزیشکییەکاندا پشت بە وڵاتانی نائەوروپی نەبەستن، بەڵکو پێویستە ستراتیژیەتی پیشەسازی ئەوروپا بەهێزبکرێت، لەوانەش پشتیوانیکردن لە کۆمپانیا بچوک و مامناوەندییەکان.
وەزیری ئابوری ئەڵمانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو ستراتیژیەتە پێویستە لەگەڵ یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیدا یەکبگرێتەوە و حکومەتی ئەڵمانیاش جەخت لە بونی رێسای نێودەوڵەتی دەکاتەوە کە هەمو لایەک پێوەی پابەندبن.
خەندان
