ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە چوار ملیۆن کەس

 ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە چوار ملیۆن کەس


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە چوار ملیۆن و 13 هەزار و 507 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 9- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان هەیە بریتین لە؛

- ئەمریکا، یەک ملیۆن و 322 هەزار و 163 کەس

- ئیسپانیا 260 هەزار و 117 کەس

- ئیتاڵیا، 217 هەزار و 185 کەس

- بەریتانیا، 211 هەزار و 364 کەس

- رووسیا، 187 هەزار و 859 کەس

- فەرەنسا، 176 هەزار و 79 کەس

- ئەڵمانیا، 170 هەزار و 595 کەس

- تورکیا، 135 هەزار و 569 کەس

- ئێران، 104 هەزار و 691 کەس

- چین 82 هەزار و 887 کەسە

- بەلجیکا، 52 هەزار و 11 کەس

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، زۆرترین ژمارەی مردووان لەم وڵاتانەیە؛

- ئەمریکا، 78 هەزار و 616 کەس

- بەریتانیا، 30 هەزار و 76 کەس

- ئیتاڵیا، 30 هەزار و 201 کەس

- ئیسپانیا، 26 هەزار و 299 کەس

- فەرەنسا، 26 هەزار و 230 کەس

- بەلجیکا، هەشت هەزار و 521 کەس

- ئەڵمانیا، حەوت هەزار و 515 کەس

- ئێران، شەش هەزار و 541 کەس

- چین، چوار هەزار و 633 کەس

- تورکیا، سێ هەزار و 689 کەس

- رووسیا، هەزار و 723 کەس

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، یەک ملیۆن و 389 هەزار و 955 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.








باسنيوز
Top