کەشتییە ئاسمانییەکەی چین بەسەرکەوتویی گەڕایەوە سەر زەوی
نمونە نوێیەکەی کەشتی ئاسمانی چین کە چەند رۆژێک بەرلەئێستا رەوانەی ئاسمانی کرد بەسەرکەوتویی گەڕایەوە سەر زەوی
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ هەینی نمونە نوێیەکەی کەشتی ئاسمانی چین کە چەند رۆژێک بەرلەئێستا رەوانەی ئاسمانی کرد بەسەرکەوتویی گەڕایەوە سەر زەوی.
ئەو هەنگاوە چین لەئامانجەکانی بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی هەمیشەیی بۆشایی ئاسمان نزیکدەکاتەوە
بەپێی پسپۆڕانی تەکنۆلۆژیای چین ئەو هەنگاوە وڵاتەکەیان لەئامانجەکانی بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی هەمیشەیی بۆشایی ئاسمان نزیکدەکاتەوە کە بەنیازە لەڕێگایەوە کەشتیوانە ئاسمانییەکان بنێرێتە سەر مانگ.
رۆژی سێشەممەی رابردو، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چین رایگەیاند نمونەی کەشتییەکی ئاسمانیان لەڕێگای موشەکێکی بالیستیکییەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردوە.
خەندان
