نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
لەگەڵ هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 1.18 دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا 5.01-ی نرخەکەی پێشویەتی
بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 1.18 دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا 5.01-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 24.62 دۆلار بەرزبوەوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 86 سەنت بەرزبوەتەوە و گەیشتۆتە 30.32 دۆلار
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 86 سەنت بەرزبوەتەوە و گەیشتۆتە 30.32 سەنت.
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.
خەندان
