چین و ئەمریکا جێبەجێکردنی رێککەوتنە بازرگانی نێوانیان دەستپێدەکەن

 چین و ئەمریکا جێبەجێکردنی رێککەوتنە بازرگانی نێوانیان دەستپێدەکەن
سەرەڕای ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوانیان لەنێوان لەبارەی کۆرۆنا و جەنگی ئابوری و سیاسی، نوێنەرایەتی چین و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنە واژۆکراوەکەی مانگی کانونی دوەم.

هەردولا رازبیبون بە دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە


بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی لیۆ هی بەرپرسی تیمی دانوستانەکانی چین لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رۆبێرت لیسزەر سەرۆکی تیمی دانوستکاری ئەمریکا و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی مانگی کانونی دوەمی رابردویان کردوە و هەردولا رازبیبون بە دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە.

هەردولا رێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە ئابوری و تەندروستیییەکانی نێوانیان


لەوبارەیەوە وەزارەتی بازرگانی چین راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، هەردولا رێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە ئابوری و تەندروستیییەکانی نێوانیان و هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی رێککەوتنە بازرگانییەکانی نێوانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا بەردەوام چین بەهۆکاری بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا تۆمەتباردەکات و چینیش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.




خەندان
Top