له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ ملیۆنێك و 292 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ ملیۆنێك و 292 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 76 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (هه‌ینى‌ 8/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 292 هه‌زار و 850 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 263 هه‌زار و 224 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 76 هه‌زار و 938 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 217 هه‌زار و 251 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنيوز
Top