له‌ ئیسپانیا هه‌زار و 122 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئیسپانیا هه‌زار و 122 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئیسپانیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/5/2020، له‌ ئیسپانیا هه‌زار و 122 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ ئیسپانیا گه‌یشته‌ 221 هه‌زار و 447 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 213 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 26 هه‌زار و 70 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 128 هه‌زار و 511 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز



Top