له ڕووسیا زیاتر له 11 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/5/2020، له ڕووسیا 11 هه‌زار و 231 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 177 هه‌زار و 160 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه 10 هه‌زار و 559 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 88 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌زار و 625 كه‌س، تا ئێستا له ڕووسیا 23 هه‌زار و 803 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
