زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی تەندروستیی کیم جۆنگ ئون ئاشکرا دەبێت
زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی تەندروستیی سەرۆکی کۆریای باکوور، ئاشکرا دەبیت.
ئاژانسی (یونهاب)ی کۆریای باشوور لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی، بڵاوی کردووەتەوە، هیچ نەشتەرگەرییەک بۆ دڵی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور ئەنجام نەدراوە.
پێشتر سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویان کردەوە، کە نەشتەرگەرییەک بۆ دڵی کیم جۆنگ ئون ئەنجام دراوە و دواتر دەنگۆی کۆچی دواییشی بڵاو کرایەوە.
دوای 20 رۆژ لە ونبوونی، میدیای کۆریای باکوور لە رۆژی 2-5-2020، چەند وێنەیەکی کیم جۆنگ ئونی لە ئاهەنگی کردنەوەی کارگەیەکی چیمەنتۆ بڵاو کردەوە و ناڕاستەوخۆ ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە.
رۆژی 25-4-2020، دەنگۆی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون بڵاو بووەوە.
باسنیوز
