له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 165 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/5/2020، له ڕووسیا 10 هه‌زار و 559 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 165 هه‌زار و 929 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه 10 هه‌زار و 102 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا كۆی گشتیی مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه گه‌یشته هه‌زار و 537 كه‌س، تا ئێستا له ڕووسیا 21 هه‌زار و 327 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
