ژیان بۆ ئیتاڵیا گەڕایەوە

ژیان بۆ ئیتاڵیا گەڕایەوە
لەمڕۆ دووشەممەوە بە شێوەیەكی بەرچاو ژیان بۆ شەقام و شارەكانی ئیتاڵیا گەڕایەوە، ئەمەش دوای بە شێوەیەكی ڕێژەیی قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵگیرا و پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو لاوازبوون دەچێت.

بە گوێرەی ئەم وێنانەی ئەمڕۆ فۆتۆگرافەرەكان لە شەقامەكانی ئیتاڵیایان گرتووە، هەزاران كەس ڕژاونەتە ناو بازاڕەكان، شەمەندەفەر و میتڕۆكان جارێكی تر جمەیان هاتەوە لە ڕێبوار.

ئیتاڵیا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك ماڵوێرانترین وڵاتەكانی ئەورووپا بوو بە هۆی ڕێژەی بەرزی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیان لەدەستدانیان بەم هۆیەوە.

لەگەڵ ئەوەی ژیان بۆ شەقامەكانی ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە، هێشتا هاووڵاتییان بە هۆشدارییەوە مامەڵە لەگەڵ یەكتری دەكەن، بەستنی ماسك وەكو دیاردەیەكەی لێ هاتووە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی ئیتاڵیا بە ماسكەوە دەبیندرێن، سەرباری ئەوەی ماوەی نێوانیشیان دەبیندرێ و چیتر وەكو جاران لێكدی نزیك نابنەوە.

كردنەوەی شارەكانی ئیتاڵیا هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا و نزیكبوونەوەی لە 250 هەزار.











باسنيوز



Top