له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 145 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/5/2020، له ڕووسیا 10 هه‌زار و 581 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 145 هه‌زار و 286 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه 10 هه‌زار و 633 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 76 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه له هه‌مان وڵات گه‌یشته هه‌زار و 356 كه‌س، تا ئێستا له ڕووسیا 18 هه‌زار و 95 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
