توركیا بۆ ئازادیی رۆژنامەگەری لە ریزی خراپترین وڵاتانە

توركیا بۆ ئازادیی رۆژنامەگەری لە ریزی خراپترین وڵاتانە
ئەمڕۆ ٣ی ٥ی ٢٠٢٠ رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەری جیهانییە، توركیا كە بەردەوام رەخنەی لێ دەگێرێت بەوەی پێشێلی ئازادی رۆژنامەنووسی كردووە، لە نێوان ١٨٥ وڵاتی جیهاندا، لە ریزی ١٥٤ەمین وڵاتە، ئەمەش نیشانەی پێشێلکاریی ئازادییە لەو وڵاتە.

لەم رۆژەدا كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی توركیا راگەیاندراوێكی بڵاو كردووتەوە و، باسی لە خراپیی رەوشی رۆژنامەنووسان لە توركیا کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی توركیا، لە ماوەی١٠ ساڵی رابردوودا، ١١ هەزار رۆژنامەنووس بێكار ماونەتەوە و ٨٥ رۆژنامەنووسیش تا ئێستا هەر لە زیندان ماونەتەوە و هەرکامەیان سزای زیاتر لە سێ ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە.

كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی توركیا، لە راگەیاندراوەكەیدا داوا لە حكوومەنی توركیا دەكات هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە ئازاد بكات كە لەسەر رای جیاواز دەستگیر كراون، چونكە توركیا بۆ ئازادیی رۆژنامەنووسان تابلۆیەكی خراپی پێشكەش كردووە.









باسنيوز


Top