خۆشحاڵم بە گەڕانەوە و دەرکەوتنەوەی کیم جونگ ئون

    خۆشحاڵم بە گەڕانەوە و  دەرکەوتنەوەی کیم جونگ ئون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دوبارە دەرکەوتنەوەی کیم جونگ ئون، رێبەری باڵای کۆریای باکور.

خۆشحاڵم بە گەڕانەوەی بە تەندروستییەکی باشەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا شەوی رابردو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری دەربارەی یەکەمین دەرکەوتنی کیم جۆنگ ئون، رێبەری باڵای کۆریای باکور لە دوای 20 رۆژ لە دیارنەمانی لێکرا، رایگەیاند، "خۆشحاڵم بە گەڕانەوەی بە تەندروستییەکی باشەوە".

کیم لە 15ی مانگی رابردو کە یادی لەدایکبونی کیم ئیل سونگ-ی باپیری بو بەشداری نەکرد، کە دامەزرێنەری حکومەتی ئێستای کۆریای باکورە و دیارترین بۆنەکانی ئەو وڵاتەیە

کیم لە 15ی مانگی رابردودا کە رێکەوتی یادی لەدایکبونی کیم ئیل سونگ-ی باپیری بو بەشداری نەکرد، کە دامەزرێنەری حکومەتی ئێستای کۆریای باکورە و دیارترین بۆنەکانی ئەو وڵاتەیە، ئەوەش بوەهۆی بڵاوبونەوەی چەندین راپۆتە هەواڵ لە میدیاکانی کۆریای باشور و چین، کە باسیان لە تێکچونی دۆخی تەندروستی کیم دەکرد بەهۆی کێشی زۆرەوە، تەنانەت هەندێک لە میدیاکان باسیان لە ئەگەری گیانلەدەستدانی دەکرد.

دوێنێ شەممە میدیاکانی کۆریای باشور، چەند وێنەیەکی کیم جۆنگ ئون، رێبەری باڵای کۆریای باکوریان بڵاوکردەوە، کە ئامادەبوە لە ئاهەنگی کردنەوەی کارگەیەکی چیمەنتۆ لە نزیک پیۆنگیانگ.












خەندان
Top