له ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه 67 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه 3/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 160 هه‌زار و 838 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 131 هه‌زار و 492 کەس بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 67 هه‌زار و 448 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 173 هه‌زار و 725 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
