له ئێران 802 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته شه‌ش هه‌زار و 156 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ ههینىییهوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 65 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 156 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، 802 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 96 هه‌زار و 448 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 77 هه‌زار و 350 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باس‌نیوز
