سەرۆک وەزیرانی روسیا توشی کۆرۆنا بو

 سەرۆک وەزیرانی روسیا توشی کۆرۆنا بو
میخایل میشوستین، سەرۆک وەزیرانی روسیا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتەوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
پەیوەندیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و پێی راگەیاندوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە



بەگوێرەی تەلەفیزیۆنی روسیا 24، ئەمڕۆ پێنجشمە میخایل میشوستین، سەرۆک وەزیرانی روسیا پەیوەندیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و پێی راگەیاندوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.

ئەندرێی بێلۆسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی دیاریکردوە وەک سەرۆک وەزیرانی کار بەرێکەر دەستبەکاربێت




میشوستین بڕیاری خۆکەرەنتینەکردنی داوە و لە نوسینگەکەی دور دەکەوێتەوە، پوتین بڕیارەکەی پەسەندکردوە و لە جێگەی ئەو ئەندرێی بێلۆسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی دیاریکردوە وەک سەرۆک وەزیرانی کار بەرێکەر دەستبەکاربێت و کارەکانی بیشوستین بەڕێوەببات.

ئەوە دوەم سەرۆک وەزیرانە لە سەر ئاستی جیهان کە توسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، سەرەتای ئەم مانگە دوای تێکچونی باری تەندروستی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دەرکەوت توشی کۆرۆنا بوە، دوای زیاتر لە دو هەفتە لە چاودێری تەندروستی ڤایرۆسەکەی پەڕاند و چاک بوەوە.







خەندان
Top