ئێران : ئەگەر ئەمەریكا دەستپێشخەری شەڕێك لە دژی ئێران بكات، لە نەخشەی جیهان دەسڕینەوە

ئێران : ئەگەر ئەمەریكا دەستپێشخەری شەڕێك لە دژی ئێران بكات، لە نەخشەی جیهان دەسڕینەوە
سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەكانی ئێران، ھەڕەشەی موشەكبارانكردنی پێگە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچە دەكات.

موحسین رەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئێران بە كەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاندووە، ھەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ھێرش بۆ سەر بەلەمەكانی ئێران تەنیا پڕوپاگەندایە.

رەزایی دەشڵێ، ئەگەر ئەمەریكا دەستپێشخەری شەڕێك لە دژی ئێران بكات، كۆتایی شەڕەكە لەلایەن ئێرانەوە دیاری دەكرێت.

ئاشكراشی دەكات، پێگە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ژێر كۆنترۆڵی موشەكەكانی ئێران دان و ئەگەر ئەمەریكا مەترسی بخاتە سەر بەرژوەندییەكانی ئێران، بە موشەك لەو پێگە سەربازیانەی ئەمەریكا دەدەین.








K24
Top