نرخی سەوزە و میوە لە توركیا بەرز بووەوە
میدیاكانی توركیا رۆژانە راپۆرت و زانیاری لەسەر نرخی میوە و سەوزە بڵاو دەكەنەوە، نرخەكان رۆژانە بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
تەلەفزیۆنی (ستار)ی توركی نموونەی چەند میوەیەكی وەرگرتووە كە نرخەكەی بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
نرخی یەك لیمۆ لە توركیا بووەتە ٢ لیرە، یەك كیلۆش بووەتە ١٤ لیرە، تەماتە بۆ ١٠ لیرە بەرز بووەتەوە و نرخی یەك كیلۆ مۆزیش بووەتە ١٥ لیرە.
(ستار) ئاشكرای كردووە نرخی هەموو میوەیەك بۆ یەك كیلۆ ٥ لیرە زیادی كردووە، بۆیە هاووڵاتیان گلەیی زۆریان لە نرخەكان هەیە.
لە کاتی كۆرۆنا لە توركیا، ژیان زۆر قورس بووە، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی باری ئابوورییان سنووردارە و داهاتیان كەمە، چونكە نرخی شتەكان دوو بەرامبەر زیادیان كردووە.
باسنيوز
