له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه،‌ زیاتر له‌ 56 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌ 29/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زار و 765 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كاتژمێر 10ى به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌، ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 10 هه‌زار و 507 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 59 هه‌زار و 266 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 142 هه‌زار و 238 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.



باسنيوز
Top