ئێران.. زیاتر لە شەش ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەری بوون
حکوومەتی ئێران دوای تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و داخرانی قوتابخانەکان، لە ڕێگای ئەپی "شاد" خوێندنی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات ئەمە لە حاڵێکدایە ئەم ئەپە تەنیا بۆ سیستەمی Android گونجاوە.
بەم هۆیەوە بەشێکی بەرچاوی خەڵک دەستیان بەو کەرەستا و ئامێرانە ڕاناگات کە بەو بەو سیسەتمە تەیار کرابن.
هاوکات زۆرینەی خەڵک بەھۆی بێباوەڕی بەو ئەپه و مەترسیی ھەککردنیان لەم جۆرە بەرنامانە کەڵک وەرناگرن.
لەلایەکی دیکەوە زۆرێک لە قوتابیان هیچ زانیارییەکایان لە بەکارهێنانی ئەم ئەپە نییە.
بەکارهێنەران کاتێک تووشی کێشە دەبن ئەم ئەپە بەشی ڕێنمایی بۆ چارەسەریی کێشەکە داناوە، بەڵام بەکارهێنان دەبێ پارە بدەن.
خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بووەتە هۆی بەجێمانی قوتابی یان مامۆستاکە لە وانە و ڕاھێنانەکان.
ئەم کێشانە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران بەڵێنی به قوتابییان و بەکارھێنەرانی ئەپڵیکەیشێنی شاد داوە کە ئینتەرنێتی خۆڕاییان بۆ دابین بکات، بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
دانانی شێوەی خوێندنی ئۆنلاین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا کێشەی ماڵیشی بۆ بنەماڵەی قوتابییەکان دروست کردووە، چونکە بەشێک لە قوتابییان ناچار بوونە مۆبایل بکڕن و ئەمەش بووەتە گرفتێکی خێزانی.
بەپێی ئامار و داتاکانی حکوومەت زیاتر لە ٦ ملیۆن قوتابی بەهۆی هەژاری و دەسپێڕانەگەیشتن بە کەرەستەی ئەلکترۆنی و نەبوونی سەرچاوەی بژیو و دەستەنگی و هەژارییەوە ناتوانن ئەنتەرنێت دابین بکەن، بۆیە لە خوێندنی ئۆنلاین بێبەش بوون.
باسنيوز
