له ئێران 71 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 96 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 877 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 112 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 92 هه‌زار و 584 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 72 هه‌زار و 439 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
