کۆمپانیای BPـی بەریتانی بەهۆی کۆرۆناوە ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات

 کۆمپانیای BPـی بەریتانی بەهۆی کۆرۆناوە ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات


کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم (BP)ی بەریتانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، دوو لەسەر سێی قازانجەکانی لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 28-4-2020، کۆمپانیای BPـی نەوتیی بەریتانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چاودێران پێشبینییان کردبوو قازانجی کۆمپانیا بگاتە 710 ملیۆن دۆلار، بەڵام پێشبینییەکان راست دەرنەچوون و قازانجەکە گەیشتووەتە 800 ملیۆن دۆلار.

هەروەک کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، بەهۆی پەتای کۆرۆنا و دسابەزینی نرخی نەوت، کۆمۆانیاکە دوو لەسەر سێی قازانجەکانی لەدەست داوە، کە دەکاتە بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.










باسنيوز
Top