پسپۆڕێکی بەناوبانگی رووسی: پەتایەکی ترسناکتر لە پەتای کۆرۆنا، سەرهەڵدەدات.

پسپۆڕێکی بەناوبانگی رووسی:  پەتایەکی ترسناکتر لە پەتای کۆرۆنا، سەرهەڵدەدات.
ئەلێکسەندەر میاسنیکۆڤ، پزیشک و زانای بەناوبانگی رووسی و گوتەبێژی سەنتەری تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەبێ ئاماژەکردن بە کاتەکەی، رایگەیاندووە، ”بە دڵنیاییەوە ئەو پەتایە رۆژێک سەرهەڵدەدات“.

ئەلێکسەندەر میاسنیکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، پەتا نوێیەکە زۆر ترسناکترە لە پەتای کۆرۆنا و رێژەی %30 تا %35ـی تووشبووانی گیان لەدەست دەدەن.

ئەو زانا رووسییە ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی کردووە بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و داوای کردووە تا دەکرێ خۆیان لە چوونە نەخۆشخانەکان بپارێزن، ”ئێستا نەخۆشخانەکان مەترسیدارترین شوێنن بۆ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا“.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا، دواتر لە 11-3-2020 رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆرۆنای بە پەتایەکی جیهانی ناساند.

تا ئێستا سێ ملیۆن و 65 هەزار و 231 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 211 هەزار و 639 کەس گیانیان لەدەست داوە.









باسنيوز
Top