جۆنسن: نزیکبوینەتەوە لە کۆتایی قۆناغی یەکەمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا

جۆنسن: نزیکبوینەتەوە لە کۆتایی قۆناغی یەکەمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەمڕۆ لە یەکەمین وتاریدا دوای پەڕاندنی پەتی کۆڤید-19 و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکەی سوپاسی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، کە پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی و قەدەغەکردنی هاتوچۆ بون.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نوسینگەی سەرۆکایەتی خۆی لە داونینگ ستریت رایگەیاند، "ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین قەیرانە کە روبەڕوی مرۆڤایەتی بوبێتەوە لە دوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە".

دەزانم بەهۆی کۆرۆناوە چەندین خێزان لەسەرتاسەری جیهاندا روبەڕوی ناخۆشی بونەتەوە بەهۆی لەدەستدانی کەسەکانیانەوە


ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین خێزان لەسەرتاسەری جیهاندا روبەڕوی ناخۆشی بونەتەوە بەهۆی لەدەستدانی کەسەکانیانەوە.

لەبارەی رەوشی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا جۆنسن وتی، "هێندەی نەماوە لوتکەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێپەڕێنین، نزیک بوینەتەوە لە کۆتایی قۆناغی یەکەمی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە، بەڵام دیارنییە کەی دەتوانن ئەو بەربەستانە بە تەواوی لابدەن".

دەزانێت پابەندبون بە رێنمایی پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی چەند سەختە، داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە ئارامبگرن


جۆنسن باسی لەوەشکرد، دەزانێت پابەندبون بە رێنمایی پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی چەند سەختە، داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە ئارامبگرن بۆ ئەوەی سەرکەوتوانە ئەو رەوشە تێپەڕێنن.

بریتانیا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەی جیهان دێت، کە زۆرترین زیانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لێکەوتوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە تێیدا گەیشتوەتە زیاتر لە 152 هەزار کەس، هەروەها مردوانی ڤایرۆسەکەش تێیدا بەرزبوەتەوە بۆ 20 هەزار و 732 کەس.



خەندان
Top