زیانە گیانییەکانی بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ئاشکرا دەبێت.
رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لەو بۆردومانەی ئەمڕۆیاندا، بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و حزبوڵڵای لوبنانییان لە گوندەوارەکانی دیمەشق، کردووەتە ئامانج.
پێشتر ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا بڵاوی کردبووەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتژمێر 4:55 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27-4-2020، لە ئاسمانی باشووری لوبنانەوە بۆردومانی چەند بنکەیەکی سەربازیی سووریایان کردووە.
رووانگەی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، چوار چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران و حزبوڵڵا کوژراون، جگە لە کوژرانی سێ هاووڵاتیی مەدەنی.
باسنیووز
